کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، بەشی باخچەی منداڵان وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ (٢٠٢١/١/١١) لە هۆڵی شێرکۆ بێکەس بە ئامادە بوونی بەرێز (د.ئەحمەد میرە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوورو ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی باخچەی منداڵان ، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی (پەرەپێدانی کەسایەتی زانکۆیی، لای خوێندکارانی زانکۆ) ئەنجامدا بەسێ تەوەری سەرەکی:
۱- ئەتەکێتی مامەڵەکردنی خوێندکار لە زانکۆدا (م.ی. میهرەبان حسین ساڵح).
۲- هونەری ئاخاوتن ( م .ی.نەبەز جمال کاملادین).
۳- پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار (م.ی. سالم حسن عزیز).

 

Sharing is caring!