کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

بەمەبەستی کار ئاسانی زیاتر بۆ خوێندکاران و خوێنەرانی کتێب زانکۆی ھەڵەبجە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی بە ئەلیکترۆنی کرد. ئەندازیاری پرۆگرامساز بەرێز ( بەرزان طاهر سعید ) لێپرسراوی ھۆبەی ئایتی زانکۆ ھەستاوە بە دروستکردنی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی و سیستمی بەڕێوەبردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ھەڵەبجە.
لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانکۆ بەرزان طاهر، باسی لە شێوازی کارکردنی سیستەمە کرد و ڕایگەیاند کە سیستەمەکە لە دوو بەش پێک دێت ، بەشی یەکەمیان بریتیە لە کتێبخانەی ئەلیکترۆنی ، کە تیایدا سەرجەم کتێبەکانی ناو کتێبخانەی تیا تۆمار دەکرێت بە گشت زانیاری و ووردەکارییەکان ، وە ئەپلۆدکردنی ئەو کتێبانەی کە بە شێوەی (pdf) بەردەستن.
بەشی دووەمیان ، بریتیە لە سیستمی بەڕێوەبردنی کتێبخانە کە تێیدا سەرجەم کتێبەکان پۆلێن کراون و کارەکانی خواستن و گەڕانەوەی کتێبەکان تۆمار دەکرێت بەشێوەیەک کە ھەر خوێندکارێک کۆدی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ خواستن و گەڕانەوەی کتێب لە كتێبخانە.

بەستەری تایبەت بە کتێبخانەی ئەلیکترۆنی :  library.uoh.edu.iq

 

Sharing is caring!