ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکانەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆمان

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆ وێڕای پیرۆزبای دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، خوێندکارانی ئازیزی زانکۆ ئاگادار دەکاتەوە کە هەڵدەستێت بە دابەشکردنی بەشە ناوخۆیەکانی کوڕان و کچانی زانکۆ لەڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٢٠٢٠/١١/٢٩) بۆ ئەو خوێندکارانەی کە سەرو (٤٠کم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.
تێبینی :
خوێندکارانی پارالێڵ و ئێواران مافی وەرگرتنی بەشەناوخۆییان نابێت لەبەر نەبونی بەشەناوخۆیی پێویست.
‏‎پێداویستیەکانی خۆتۆمارکردن لە بەشە ناوخۆییەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. پشتگیری نیشتەجێبوون.
2. کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە: پێناسی باری کەسێتی و ڕەگەزنامەی باری شارستانی یان ( کارتی نیشتیمانی) + فۆرمی خۆراک+ کارتی زانیاری. پێویستە هەموو ئەمانە بخرێنە سەر یەك وەرەقەی A4 .
‏‎3. یەك وێنەی ڕەنگاوڕەنگی نوێ .
4. کۆدی ئاسایش .
5.‏‎ پشتگیری بەش یان کۆلێج .
6. یەك فایلی تەعلیق .

 

 

Sharing is caring!