ئاگادارییەك لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کرێدانی (پەڕاوگەو فۆتۆکۆپی) زانکۆ بۆ وەرزی خوێندنی (2020 – 2021) لەرێگەی زیادکردنی ئاشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کۆمپانیا و کەسانە دەکەین ئارەزوی بەشداری کردنیان هەیە دەتوانن لەدوای (30) سی رۆژ لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە رۆژنامەی فەرمی کاتژمێر (11)ی پێش نیوەرۆ ئامادەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە.
تێبینی/
1- بەشداربوو لە (20%)ی نرخی خەمڵێنراوی وەک بارمتەی سەرەتایی لێوەردەگیرێت لە رۆژی زیادکردنەکەدا.
2- ئەگەر بەپێی ئەم راگەیاندنە رۆژی زیادکردنەکە کەوتە رۆژی پشوی فەرمی ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دوای پشوەکە.
3- بۆ وەرگرتنی مەرج و رێنماییەکان سەردانی (سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە/ کۆلێژی زانستە مرۆییەکان / هۆبەی یاسا) بکەن. 4- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لەسەر ئەو کەسەیە کە زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.

تێبینی/ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە ژمارە(٨٢٣٠)لە ڕۆژی(٢٠٢٠/١١/٢٥) بڵاوکراوەتەوە.

 

 

Sharing is caring!