د. ئەحمەد میرە، دیدگاییەكی نوێ بۆ شیعرەكانی (شێركۆ بێكەس) و (محەمەد ماغوت ) دەخاتەڕوو

د. ئەحمەد میرە، لە كتێبێكی ئەدەبی نوێدا چەمكەكانی یاخبوونی لە (نیشتمانی و سیاسەت و ئایین) لە شیعرەكانی شاعیری گەورەی گەلەكەمان شێركۆ بێكەس و شاعیری عەرەبی سووری محەمەد ماغوت دەخاتە روو.
ئەم كتێبەی ئەدەبیە بەراوردی دیاردەیەکی ئەدەبیی لەنێوان دوو ئەدەبیات و کلتور و فەرھەنگی جیاوازدایە، نووسەری کتێبەکە لەسەر چەمکەکانی (یاخیگەریی، سیاسەت، نیشتیمان، زمانی شیعریی، ئایین)، شرۆڤە ئەدەبیی و ئەکادیمییەکەی خۆی داڕشتووە.
دكتۆر ئەحمەد میرە، ئاماژەی  بە مژاری یاخبوون لە سێ ڕەھەندی (ئایین، سیاسەت، نیشتیمان) دەدات و بە دوان لە شاعیرە سەرمەشق و جیاوازەکانی ناو دوو دونیابینیی ئەدەبیی جیاواز دەمانناسێنێت.
بوارە کاركردنەكەشی، ڕوانگەی هەریەک لە شاعیرانی (شێرکۆ بێکەس) لەدیوانی ( ئێستا کچێک نیشتیمانمە) و (محەمەد ماغوت) (شرق عدن…غرب اللە)دا بووە، ئەنجامی توێژینەوەكەش ئەوە دەخاتە  ئەم دوو شاعیرە بە دوو ڕابەری یاخیی لە کلتور و نیشتیمان و سیاسەت و ئایین دەناسێنێت.
کتێبەکە دەبێتە سەرچاوەیەکی زانستیی ڕەسەن لە بوای ئەدەبیاتی بەراورد بەگشتیی و ئەدەبیاتی کوردیی و عەرەبییدا بە دیاریکراوی.

 

Sharing is caring!