د.مهاباد کامل عبداللە بۆ کوردستانی نوێ هەوڵی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆی هەڵەبجە دەدەین

لە ژمارە (٨٢٢٥)ی رۆژی چوارشەمە (٢٠٢٠/١١/١٨)ی رۆژنامی کوردستانی نوێدا، ڕاپۆرتێك لەسەر قۆناغەکانی گەشەکردنی زانکۆی هەڵەبجە کراوەو تیایدا (د.مهاباد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاژەی بەو دەستکەوتانە کردووە لە ماوەی ساڵێکی کارکردنیدا بە هەوڵ و کۆششی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان توانیویانە هەنگاوی باش بۆ بەرەوپێش چوونی زانکۆی هەڵەبجە بدەن لەڕووی کردنەوەی کۆلێژی نوێ و پێشکەوتنی ئاستی زانستی لە زانکۆی هەڵەبجە، هەروەها ئەو ڕێکەوتننامانەی لەگەڵ زانکۆکانی ناوەوەو دەرەوەی هەرێم ئەنجامی داوە، ئەمانە و چەندین بابەتی گرنگ لە چاوپێکەوتنەکەدا بڵاوکراوەتەوە.

 

Sharing is caring!