ئاگاداری بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی هەڵەبجە

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەڕێز دەکەین ئەوانەی لە هیچ بەشێک لە زانکۆکانی هەرێم وەرنەگیراون، زانکۆی هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی فۆڕمی دەستی دەکات بۆ بەشەکانی ئێوارانی زانکۆمان، هەرکەس ئارەزوومەندە بۆ وەرگیران لەزانکۆمان سەردانی تۆماری ئێواران بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ وەرگرتنی فۆڕم.
بەشەکانی ئێواران لە زانکۆمان:
بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی
بەشی زمانی ئینگلیزی
بەشی پەروەردەی وەرزش
بەشی زمانی کوردی شارەزوور
بەشی باخچەی مناڵانی شارەزوور
دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان، ڕۆژی ۱شمە بەرواری ٢٠٢٠/١١/٢٢

خوازیارانی خوێندنی ئێواران دەتوانن فۆڕم وەربگرن لەم شوێنانەی خواروە..
1_بەشی زمانی ئینگلیزی و بازرگانی نێودەوڵەتی لە تۆماری ئێواران دەدرێت لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە.
2_بەشی زمانی کوردی و باخچەی منداڵان لە تۆماری ئێوارانی شارەزوور دەدرێت..
3_بەشی وەرزش لە کۆلێجی وەرزش لەتوماری ئێواران دەدرێت لە مەلعەبەکە.
تێبینی //کاتژمێر(۳)ی دوانیوەڕوان فۆڕم دابەش دەکرێت.

 

Sharing is caring!