دەزگای مرۆیی مام بەهەمەهانگی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە خولێکی ڕاهێنان دەکاتەوە

١٥ی ١١ی ٢٠٢٠ ھۆڵی سیمیناری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان .

دەزگای مرۆیی مام بەهەمەهانگی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی/کۆلێجی یاساو کارگێڕی زانکۆی ھەڵەبجە ، خولێکی ڕاھێنان بۆ خاوەن ڕێستۆرانت و چێشتخانەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ھەورامان بە ناونیشانی ( ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران و بەھەدەرنەدانی خواردن) ڕاگەیاند .

بەئامادەبونی د.مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز دەشتی نوێنەری دەزگای مرۆیی مام و ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی و کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ، خولەکە دەستی پێکرد .

سەرەتا د.مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد باسی لەوەکرد کە ناوچەی ھەڵەبجە و ھەورامان دوو ناوچەی گەشتیارین بۆیە پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ کۆمەڵگا وە چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ گەشتیاراندا ، بۆیە بەگرنگمان زانی بەھاوکاری دەزگای مرۆیی مام ئەم خولە ڕابگەیەنین تا بتوانین سود بگەیەنین بە ناوچە گەشتیاریەکان ، وە پێویستە کارێک بکەین کە مشتەری بەلای خۆماندا ڕابکێشین بۆ سەردانکردنی ناوچەکانی ھەڵەبجە و ھەورامان ، وە دواتر ھەوڵ بدرێ لە ڕێگەی پراکتیکەوە کارەکان ئەنجام بدەین و زۆر سوپاسی دەزگای مرۆیی مامی کرد ، لە کۆتاییدا ھیوای خواست ببنە نمونەیەکی باشی ناوچەکە و کوردستان .

دواتر م. ئاکۆ محمد تۆفیق مامۆستا لە بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی زانکۆی ھەڵەبجە ، ووتەیەکی پێشکەش کرد ، ووتی خولەکە بۆ پێگەیاندنی کۆمەڵگایەکە بۆ نەوەکانی داھاتوو چونکە لەسەردەمێکداین پێویستە گەشەی پێبدەین ، وە ئەو کەسانەی ڕودەکەنە ناوچەکە بتوانن زیاتر سەردانی بکەن ، زیاتر خولەکەی ڕوون کردەوەو لە دوو تەوەردا خستیە ڕوو ، خولەکە سنودارەو بە تیۆری و پراکتیکی دە خوێنرێت :

تەوەری یەکەم ⁄ چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاردا بکرێ .
تەوەری دووەم ⁄ بەفیڕۆنەدانی خواردن .

لەکۆتاییدا بەڕێز دەشتی نوێنەری دەزگای مرۆیی مام وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە بە ھەدەرنەدانی خواردن کرد و ، ووتی فڕێدانی خواردن مەترسیە لەسەر ھەموو جیھان وە ئەو خواردنەی بەھەدەر دەدرێت بەشی ملیۆنان کەسی ھەژار دەکات ، بۆیە زۆر گرنگە گرنگی بەکەرتی گەشت و گوزار بدەین و کاری زێاتر بکەین لەسەر ئەم کەرتە .

پاشان خولەکە لەلایەن م. ئاکۆ محمد تۆفیق مامۆستا لە بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد .

 

Sharing is caring!