زانکۆی هەڵەبجە یەکەمین ئەپڵیکەیشنی ئۆنلاینی ڕاگەیاند کە سەرجەم وانەو ئەسایمێنت و خوێندنی زانکۆ لەخۆدەگرێت

زانکۆی هەڵەبجە لە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئەلیکترۆنی بەهاوکاری بەرێوبەرایەتی  دڵنیایی جۆری یەکەمین ئەپلیکەیشینی خوێندنی ئۆنلاین – ئەلیکترۆنی بۆ خوێندنی ئاوێتە بۆ خوێندکارانی ئازیزی بەردەست دەخات شایانی ئاماژە پێدانە ئەم ئەپلیکەیشنە لەسەر سەرجەم سمارت فۆنە کارپێکەرەکانی سیستەمی ئاندرۆید بەردەستە و خوێندکار تەنها بە دابەزاندنی لەسەر مۆبایلەکەی دەتوانێت سەرجەم ئەو وانە و ئەسایمێنت و چالاکییانەی لەپۆرتاڵی خوێندنی زانکۆدا هەیە لەوێوە بەدەستیان بهێنیت .

لە هەموو هەوڵێکی پێشخستنی ژێرخانی ئەلیکترۆنی زانکۆمان بەردەوام دەبین و ئەوەی ببێتە هۆی ئاسانکاری و باشکردنی پرۆسەی خوێندن بۆ خوێندکارانی ئازیزمان هەنگاو هەڵدەگرین.

بۆ داونلۆدکردنی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە 

بۆ زانیاری خوێندکاری ئازیز : بەرنامەکە قەبارەی ٤.٥ مێگا بایتە و دوای داونلۆدکردنی هەر وەک هەر بەرنامەیەکی دیکە لەسەر سمارت فۆنەکەت سێت ئەپی بکە.

 

 

Sharing is caring!