کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستی لە زانکۆی هەڵەبجە

ئەمرۆ (٢٠٢٠/١١/٩) وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی بەشی زانستی (گەشەپێدانی مرۆیی).
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١١/٩) ئاڕاستەی زانکۆی هەڵەبجە کراوە تێیدا رەزامەندی دراوە بە کردنەوەی بەشی زانستی (گەشەپێدانی مرۆیی) لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور / زانکۆی هەڵەبجە، لە نوسراوەکەدا ئاماژە دراوە بە لاری نەبوون لەسەر کردنەوەی بەشی ناوبراو بەمەرجی دەستەبەرکردنی دەستەی وانەبێژان بەپێی پسپۆری بەشەکە پێش دەست پێکردنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ – ٢٠٢٢).

 

Sharing is caring!