سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە گەنگەشەی كۆلێژی پزیشكی دەكەن

8ی 11ی 2020

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگار و قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە كۆبوونەوەیەكدا هاوبەشدا گەنگەشەی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن.

ئەمرۆ د. مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، لەگەڵ بەرێز ئازاد تەوفیق پارێزگاری هەڵەبجە، نوخشە ناسح، قائیمقامی هەڵەبجە و  نوێنەر یاسایی پارێزگار و هەروەها نوێنەری ژمێریاری زانكۆی هەڵەبجە گەنگەشەی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكیان كرد.

لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواچوونی كارەكانی كۆلیژی ناوبراو دروستكردنی هەژمارێكی بانكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.

Sharing is caring!