لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران ، پێشوازیان لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق كرد.

ئەمڕۆ د.مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، د. رەنجدەر محەمەد عەزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران، و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، پێشوازیان لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق كرد كە بەسەرۆكایەتی دكتۆر مقدام جمیلی سەردانی زانكۆیان كردبوو.

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا سوپاسی پێشوازی گەرمی سەرۆک و ستافی زانکۆی هەڵەبجەیان كرد، ئاماژەی بەو پێشکەوتنه زانستیانەکرد كە لەزانكۆكانی كوردستان و زانكۆی هەڵەبجەدا هاتوونەتە ئاراوە، وتیشی هەوڵی تەواودەدەین بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانکۆکانی عێراق کەلەئایندەدا لەسلێمانی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی یارمەتی ئاڵوگۆری كەلتورەكان بدات.

دواتر لەدانیشتنێکدا کەنزیکەی کاتژمێرێکی خایاند گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەنێوان لیژنەو ڕاگرو سەرۆک بەشەکان بەڕێوەچوو، هەموان ئاماژەیان بەگرنکی تێکەڵی کلتوری نێوان زانکۆکان کرد، بەتایبەت لەڕێگەی وەرگرتنی خوێندکارانی کورد لەزانکۆکانی باشورو ناوەڕاست و بەپێچەوانەشەوە، هاوکات گفتوگۆکرا لەسەر ئاڵوگۆڕو درووستکردنی پەیوەندی زانستی لەنێوان زانکۆکانی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق كرا.

دكتۆرە مهاباد سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تەئكیدی لەوەكردەوە كە زانکۆی هەڵەبجە پەیوەندیەکی باشی هەیە لەگەڵ زانکۆکانی تری عێراق، هەنگاویش دەنێن بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆی هەڵەبجە.

لیژنەكە كۆمەڵێك تاقیگە و شوێنی زانكۆی هەڵەبجەی بەسەركردەوە، پاشانیش لۆگۆی زانكۆی هەڵەبجە  پێشکەش بەسەرۆکی لیژنەو هاوڕێیانی کرد.

Sharing is caring!