ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە چەند بریارێكی گرنگی سەبارەت بە ساڵی نوێ خوێندن دەركرد

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە چەند بریارێكی گرنگی سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێ دەركرد.

ئەمڕۆ ١/ ١٠/ ٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە كۆبویەوە دوای گفتوگۆكردنی سەبارەت بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.

١-خوێندنی زانکۆی هەڵەبجە بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٢٥) بە جۆرێک وانە تیۆرییەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی ووانە پراکتیکیەکان لە کەمپەس دەبێت بە رەچاوکردن رێکارە تەندروستیەکان، ئەمەش بەهۆی رەوشی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دوای (٢٠٢٠/١٠/٢٥) خوێندن لە نێو کەمپەس دەستپێدەکات بە رەچاوکردن وجێبەجێکردنی رێکارە تەندروستیەکان.

2- لە رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٤) بەشە ناوخۆیی بەسەر خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دابەش دەکرێت بەپێی خشتەیەک کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانەوە رادەگەیەنرێت. وە بەشە ناوخۆیی تەنها بەو خوێندکارانە دەدرێت کە سەرو (٤٠کم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.

٣-پێویستە سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران، هەروەها خوێندکاران لە کاتی دەوامی زانکۆ ولە بەشەناوخۆیی پابەندیی تەواو بن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە.

4- خوێندنی ئێواران لەنێو کەمپەس لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەکات.

٥-خوێندنی باڵا/ ماستەر لە نێو کەمپەس لە (١١/١٠/٢٠٢٠) دەستپێدەکات.

Sharing is caring!