ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، دەستپێكی پرۆسەی خوێندن دیاری دەكات

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، چەند بڕیارێكی گرنگی لەبارەی  خوێندنی ئەم ساڵی 2020-2021 خوێندكارانەوە دەركرد.

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، لەوانەش:

  • دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە رۆژی 2020/10/4 بە شێوەی ئاوێتە (كەمپەس و ئۆنلاین).
  • ئەو وانانەی كە پراكتیكن لە كەمپەس دەخوێنرێن، ئەوانەشی كە تیۆرین بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێنرێن.
  • خوێندنی سەرجەم بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە بە (پێواژۆی بۆلۆنیا) دەبێت.

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم خوێندكاران كوردستان بە گشتی و  زانكۆی هەڵەبجە بەتایبەتی دەكات.

 

Sharing is caring!