پڕۆژەی سەوزکردنی دەروازەی زانکۆی هەڵەبجە دەست پێ دەکات

١٣ی ٩ی ٢٠٢٠
پڕۆژەی سەوزکردنی دەروازەی زانکۆ و ئاو ئاوەڕۆی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە کەوتە بواری جێ بەجێکردنەوە.
پاش ئەوەی زانکۆی سلێمانی بڕیاری تێچووی خەرجکردنی پڕۆژەی سەوزکردنی دەروازەی زانکۆ و ئاو ئاوەڕۆی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجەی گرتە ئەستۆ، ئەمڕۆ بەئەمادەبوونی سەرۆکی زانکۆ د. مهاباد کامل عبداللە و لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکان دەستی بەکارەکانی کرد.
پڕۆژەکە بریتیە لە دوو بەش کە یەکەمیان دەرخستەی سەوزکردنی پێشەوەی زانکۆ بەنزیکەی دوو دۆنم، کەپێکهاتوە لە بڕینی زەویەکە بەپێی ماستەر پلان و، وە دواتر ڕواندنی نزیکەی ٢٥٠ جۆر نەمامی هەمیشە سەوزو، وە ڕواندنی نزیکەی هەزارو پێنج سەد گوڵی جۆراو جۆر و، ڕێکخستنی تۆڕی ئاودێری، هەروەها ڕاکێشانی ئاوەڕۆی بەشە ناوخۆیی بۆسەر ئاوەڕۆی سەرەکی بەنزیکەی٢٨٠م درێژی، کۆی بودجەی تەرخانکراویش ٨٥ ملیۆن دینارە و بڕیارە لەماوەی سێ مانگدا کارەکانی تەواو بکات لەبەرواری ٢٠٢٠/٩/١٣ دەستی پێکردوە و لەبەرواری ٢٠٢٠/١٢/١٥ کۆتای بەکارەکانی بهێنێت.
لای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی کردو هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ زانکۆی هەڵەبجە بەرز نرخاند.

Sharing is caring!