ئاگادارییەك بۆ سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی باڵا ( ماستەر)

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى خوێندنى باڵا ئاگادارى سه‌رجه‌م وه‌رگيراوانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر ) له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات كه‌له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 9/92020 تا 20/9/2020 سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ته‌واو كردنى ڕێكاره‌ ياسايى و كارگێريه‌كانيان

1-به‌ڵێننامه‌ كه‌ پێويسته‌ خوێندكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كارتى نيشتيمانى له‌ گه‌ڵ وێنه‌يه‌كى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ كارتى نێشتيمانى پێبێت ئه‌گه‌ر كارتى نيشتيمانى نه‌بوو ناسنامه‌ى باري شارستانى و وێنيه‌كى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى ناسنامه‌كه‌ى پێبێت

2-خوێنكار ده‌بێت ده‌سته‌به‌ر (كفيل ) له‌ گه‌ڵ خۆى بێنێت كه‌ پشتگيرى فه‌رمانگه‌كه‌ى بۆ كرابێت و بڕى مووچه‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا له‌ (15000000) پانزه‌ مليۆن دينار كه‌متر نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌يه‌ك فه‌رمانبه‌رى كه‌فيل ته‌واو نه‌كرا ده‌توانێت بيكات به‌ دوو كه‌فيل و زياتر وه‌ پێويسته‌ كه‌فيل.

جگه‌ له‌ پشتگيرى فه‌رمانگه‌كه‌ى كارتى نيشتيمانى و وێنه‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى كارته‌كه‌ى پێبێت ئه‌گه‌ر كارتى نيشتيمانى نه‌بوو ناسنامه‌ى بارى شارستانى (ته‌سكه‌ره‌) له‌گه‌ڵ وێنه‌يه‌كى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى ته‌سكه‌ره‌كه‌ى پێبێت

Sharing is caring!