زانكۆی هەڵەبجە مژدەی كردنەوەی كۆلێژێكی نوێ ڕادەگەیەنێت

مژدەیەك بۆ خوێندكارانی كوردستان، زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی نوێ خوێندنی 2020-2021 بریاری كردنەوەی كۆلیژی یاسا و كارگێڕی دەدات.

بەپێ نوسراوی ژمارە 6752 رێكەوتی 18ی 8ی 2020 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانكۆی هەڵەبجە بریاكردنەوەی كۆلیژی یاسای و كارگێڕی دەدات كە هەردوو بەشی (زانستی یاسا و بازرگانی نێودەوڵەتی) لەخۆدەگرێت.

لە لێدوانێكدا د. مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، سوپاسی هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی وەزارەتی خوێندنی و باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ كردنەوەی ئەم كۆلیژە نوێیە كرد، ووتی ” پشتیوان بەخوا لە ساڵی ئایندەدا هەنگاوی جدی دەنێن بۆ كردنەوەی كۆلیژی نوێتر بەتایبەت كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی”

Sharing is caring!