زانکۆی هەڵەبجە کۆتای بەخولیICT دەهێنێت

بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، کۆتای هات بەخولی ICT كە زانکۆی هەڵەبجە و دەزگای مرۆی مام و ئەمریکان کۆرنەر /سلێمانی ئەنجامیان دابوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە د. مهاباد کامل عبداللە و نوێنەری دەزگای مرۆی مام بەڕێز ساسان لطیف، بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەر /سلێمانی بەڕێز هاوبیر حمەعلی كۆتایان بە خولەكە هێناو بڕوانامەی بەشدار بوونیان بەخشییە سەرجەم بەشداربوان.

خولەکە ماوەی مانگێک بەردەوام بوو لەبەرواری ٢٠٢٠/٧/٨دەستی پێکردو تاوەكو ٢٠٢٠/٨/١٠  کۆتای بەخولەکە هات، لە رێگای وتنەوەی ئەم خولەوە زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکەمین زانکۆی کوردستان ئامادەکاری کرد بۆ ستافی ئەکادیمی و سیستمی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لەماوەی دروست بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنادا كرد.

لەوتەیەکدا بەڕێز هاوبیرحمەعلی، بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەر لەسلێمانی وتی ” ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم خولە ئاشنابوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجەیە بە پەرەپێدانی تواناکانیان وشێوازی بەکار هێنانی سیستمی ئۆنلاین بەبەکارهێنانی ئەو پڕۆگرامانەی لەزانکۆکانی جیهاندا بەکار دەهێنرێت”.

لەکۆتایدا دكتۆر مهاباد سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، وێڕای سوپاس دەستخۆشی بۆ بەڕێزیان هیوای بەردەوامی بۆ خواستن لە هاوکاریەکانیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە، پاشانیش لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجە و ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەش بەهەردوو دەزگای مرۆی مام و ئەمریکان کۆرنەر /سلێمانی کرد، سوپاس و پێزانینی تایبەتیشی پێشکەش بەهەردوو مامۆستای وانە بێژ م. باوەڕ محمد فرج و م. ڕزگار علی احمد کرد.

Sharing is caring!