مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە، یەكەمی خولی فێركردنی ئەلیكترۆنی دەبێت

5ی 8ی 2020

زانکۆی هەڵەبجە بە سەرکەوتوی بەشداری کرد لە (خولی پرۆفیشناڵی فێرکردنی ئەلیکترۆنی E-Learning Professional Training Program ) كە ماوەی دوو مانگی خایەند لەلایەن رێكخراوی ئارێكسەوە رێكخرابوو.

رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە خولی پرۆفیشناڵی فێركردنی ئەلیكترۆنی كە زانكۆی هەڵەبجە بە تیمێكی 10 كەسی بەشداری تێدا كردبوو، مامۆستا باوەر محمد فرج  وەك چالاكترین رێكخەر لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق وتەیەكی پێشكەش كرد كە تێدا تیشكی خستە سەر سوود و گرنگی و جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکانی خولەكە لە داهاتوودا، هەروەها باسی لە دەرفەت و هەنگاوەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ بەرەو پێشبردنی خوێندنی ئەلیکترۆنی.

خولەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکسەوە IREX ڕێکخرابوو، بە چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان کە بۆ سەرجەم زانکۆکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پاڵپشتی دەکرا.

خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و لە ٣٠-٤-٢٠٢٠ بۆ ٢٥-٧-٢٠٢٠ بەشێوەیەکی بەردەوام هەفتانە سێ ڕۆژ بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەکارهێنانی بەرنامەی زووم ZOOM دەوترایەوە، ژمارەی بەشداربووانی هەزار كەس بوو.

Adm1

 

Sharing is caring!