زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی پۆلۆتەكنیك یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن ئیمزا دەكەن

٢٧ ى ٧ ى ٢٠٢٠

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و سەرۆكی زانكۆی پۆلۆتەكنیكی سلێمانی یاداشتنامەی لێك تێگەیشنیان ئیمزا كرد.

ئەمرۆ بەرێز دكتۆرە مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بەیاوەری مامۆستا ئاریان عەلی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە، سەردانی زانكۆی پۆلۆتەكنیكی سلێمانیان كرد، یاداشتنامەیەكی لێك تێگەیشتنیان ئیمزاكرد.

سەرەتا وەفدەكە لەلایەن بەرێز دكتۆر ئالان فەریدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلۆتەكنیكی سلێمانی، پێشوازیان لێكراو هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوو زانكۆ لەبواری زانستی و كەلتووریدا كرد، هەروەها ئاماژەیان بەرۆڵی و پێگەی زانكۆی هەڵەبجە لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتیدا كرد.

لەكۆتایی سه رۆكى زانكوى هه ڵه بجه زۆر سوپاسى به رێز دكتۆر ئالان فەریدون و ستافه كه ى كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لێیان كرا.

Sharing is caring!