سەنتەری گەشەپێدانی بۆ كار لە زانكۆی هەڵەبجە خولێكی هاوینە بۆ خوێندكاران دەكاتەوە

سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لە زانكۆی هەڵەبجە سی دی سی (CDC) خولێكی هاوینە بۆ پەرەپێدانی توانای خوێندكاران  بەشێوەی ئۆنلاین دەكاتەوە.

رۆژی سێ شەممە بەرواری 2020/7/28 سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار (CDC) لە زانكۆی هەڵەبجە  هەڵدەستێت  بە ئەنجامدانی خولێكی هاوینە بۆ پەرەپێدانی تواناكانی خوێندكاران.

ئەم چالاكیە وێبیناری دووم لە زنجیرە وێبیناری هاوینەی سیدیسی بە ناونیشانی (توانا و کارامەییە داواکراوەکانی بازاڕی کار و کەرتی تایبەت) کە لەلایەن (قانع احمد سلێمان)ەوە پسپۆر لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی خاوەن بەهرە پێشکەش دەکرێت.

تێبینی/
١- بەشدار بوون کراوەیە بۆ هەموو خوێندکاران و دەڕچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
٢- وێبینارەکە لە ڕێگەی سەکۆی گووگڵ میتەوە بەڕیوە دەبرێت و بەشدار بوو دەبێت خاوەنیجیمەیڵ بێت.
بۆ بەشداریکردن دەتوانن:
ڕۆژی سێ شەممە
بەرواری 2020/7/28
کاتژمێر: 2 ی پاش نیوەرۆ

لەرێگای ئەم بەستەرەوە  لەگەڵمان بەشدار بن.

meet.google.com/kzy-yfho-dp

پرۆفایل وانە بێژ
قانع احمد سلێمان، خاوەنی بڕوانامەی بکالوریوس لە زمانی ئینگلیزی و خاوەنی چەندین بڕوانامەو دبلۆمی نێودەوڵەتی لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان، دانانی پلانی ستراتیژی بۆ تاکی خاوەن بەھرە و پەرەپێدانی کاری کۆمپانیاکان لە زانکۆی جۆرج واشنتنی ئەمریکی – فاکەڵتی بزنس ، سەنتەری ئەوروپی و ئەکادیمیای فانکلین کۆڤیی ئەمریکی.

پسپۆڕ لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی تاکی خاوەن بەھرە.

ئەزموونی زیاتر لە ١٣ ساڵ لە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی وەکو کۆکا کۆلا(Coca-Cola)و ھێڵی ئاسمانی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی قەتەری(Qatar Airways).

Sharing is caring!