سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە پرۆژەکانی زانکۆ بەسەر دەکاتەوە

١٩ی ٧ی ٢٠٢٠

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون پرۆژەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەسەردەكەنەوە.

رۆژی  یەك شەمە دکتۆرە مھاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە، د.ڕەنجدەر محمد عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پرۆژەکانی زانکۆی ھەڵەبجەیان بەسەر کردنەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەندازەو پرۆژەکانی زانکۆی ھەڵەبجە و سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیاى Eksen ى تورکی کۆبوونەوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەرێوە چوونی پرۆژەكان.

ناجح على، سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی زانکۆی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد کە پرۆژەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و تەنھا چەند کارێکی کەمیان ماوە لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەبن.

دكتۆرە مهاباد، سەرۆکی زانکۆ دەست خۆشی لە تەواوی کارمەندان کرد کە سەرەڕای بارودۆخی تەندروستی و دارایی ئەوان ھەمیشە لە کارکردن بەردەوام بوون “ھیوایدارن بەزووترین کات و بە باشترین کوالێتی کارەکانی پرۆژەکان تەواوببن.”

Sharing is caring!