سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، راهێنانەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەسەردەكاتەوە

13ی7ی 2020

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە خولی گەشەپێدانی توانای مرۆیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ بەسەردەكاتەوە.

رۆژی دووشەممە  د.مهاباد كامل عبدالله سەرۆكی زانكۆ بەیاوەری د. ڕەنجدەر محمد عزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران سەردانی بەشداربوانی خولەی توانای پەرەپێدانی مرۆیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد كە لەلایەن دەزگای مرۆیی مام و ئەمریكان كۆرنەرس سلێمانی كراوەتەوە.

ئامانج تێدا لە نزیكەوە ئاگادار بوونە لەچۆنێەتی بەڕێوەچونی خولەكە و سەرۆك و جێگری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی ستاف و بەرێوەبەری خولەكەیان كرد كارەكانیانی بە گرنگ و پڕ بایەخەوە هەڵسەنگاندن.

 

Sharing is caring!