زانكۆی هەڵەبجە، هەڵمەتی دابەشکردنی پێنج هەزار دەمامک رادەگەیەنێت

زانكۆی هەڵەبجە، هەڵمەتی دابەشكردنی پێنج هەزار دەمامك لە ناو بازاڕی هەڵەبجە و دامەزراوە حكومییەكان دا جێبەجێ دەكات.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی دكتۆرە مهاباد کامل عبداللە  سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و پارێزگارو جێگری پارێزگارى هەڵەبجە و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، هەڵمەتی دابەشكردنی 5000 هەزار دەمامك لەناو بازاڕی هەڵەبجە ئەنجام درا.

لە ھەڵمەتەكەدا كە زانكۆی هەڵەبجەی پێ هەستابوو، هەریەك لە بەرێز ئازاد توفیق، پارێزگاری هەڵەبجەو بەرێز کاوەعلی، جێگری پارێزگار، هەروەها بەرێز  دکتۆر ئازاد مصطفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە تێدا ئامادەبوون، لە وتەیەكی كورتدا لەناوبازاڕی هەڵەبجەدا دكتۆرە مهاباد، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، باسی لەگرنگی هەڵمەتەكە كرد و تةئكيدى كردەوە ئەم هەڵمەتە بەشێكە لە گرنگی و خۆپارێزی بۆ روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێنج هەزار دەمامكیش هێمایە بۆسمبولی شەهیدانی هەڵەبجە.

پاشان بەپێنج تیم دەستکرا بەدابەشکردنی دەمامک لەناوبازاڕ و دامەزراوە حكومیەكان و هەروەها لەگەڵ پێدانی پروشەری ڕێنمایی خۆپارێزی بەسەر هاوڵاتیانی هەڵەبجەدا.

لەو هەڵمەتەدا 1000 دەمامك بۆ ھێزەكانی ناوخۆ، 500 دەمامك بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دابێنكرابوو، چونکە ئەو دوو دامەزراوەیە زۆرترین بەرکەوتنیان لەگەل دەوروبەر و ڤایرۆسی كۆرۆنادا هەیە.

Sharing is caring!