زانكۆی هەڵەبجە بەشداری كۆبوونەوەی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆی كوردستان/ سنەدا دەكات

ئەمڕۆ بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەشداری كۆبوونەوەی ئۆنلاینی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆی كوردستان/ سنەی ئێراندا كرد.

مامۆستا ئاریان علی حامد، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە، بەشداربوو لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد لەسەرەتادا سەرۆكی زانكۆی سنە بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد، دواتر لەلایەن زانكۆكانەوە باس لەو تەوەرەو بابەتانە كران كە تایبەت بوون بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكان، كە خۆی لە ئاڵۆگۆڕی خوێندكاران لەسەر ئاستی بەكالۆریس و ماستەر و دكتۆرا، هەروەها ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و كۆنفرانسی هاوبەش لەنێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆی كوردستان/سنە كرا، بۆ ئەو مەبەستەش پاكێجێك ئامادە دەكرێت.

Sharing is caring!