دەزگای مرۆیی مام و ئەمریكان كۆرنەر سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن

21ی 6ی 2020

دەزگای مرۆیی مام و ئەمریكان كۆرنەر، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازیان لێكرا.

ئەمرۆ بەرێز د. مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەرێز د. رەنجدەر محەمەد عزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران، پێشوازیان لە بەرێز فەلاح سەلاح سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام و بەرێز هاوبیر حەمەعەلی، بەرێوەبەری لقی سلێمانی ئەمریكان كۆنەر و وەفدی یاوەری كرد.

لە دیدارێكی دۆستانەدا، باسیان لە هەماهەنگی و پێكەوەكاركردنی هەردوولا كرد و هەردوو دەزگاکە بەڵێنی هاوكاریان بۆ زانكۆی هەڵەبجە دوپات كردەوە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاریكردنیان دەربڕی.

Sharing is caring!