زانكۆی هەڵەبجە سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی سازدەكات

زانكۆی هەڵەبجە سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدات.

ئەمرۆ چوارشەممە 17ی6ی2020 بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و رێكخەری پرۆژەی تایگریس و نوێنەرانی سەرجەم زانكۆكان كە لەو پرۆگرامەكەدا ئەندامن سێیەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا.

سەرەتا دكتۆرە مهاباد كامل عەبداللە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، لە وتەیەكدا بەخێرهاتن و سوپاسی هەریەك لە زانكۆی گوتنگنی ئەڵمانیا و دكتۆر پۆڵاخانەقا و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم زانكۆكانی ئەندامی كرد كەتوانیویانە هاوكاری زانكۆی هەڵەبجە بكەن لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا.

ناوبراو ئاماژەی بە” گرنگى به نێودەوڵه تیکردنی زانكوكانى كوردستان و ئه و هه نگاوانه ى كه زانكوى هه ڵه بجه ناويەتى بۆ بە نێو ده وڵه تیكردنى له بوارە جیاوازەكانی لێكۆڵينه وه و خوێندن و بەشداریکردنی له پروگرامه نێوده وڵه تيه كان دا”

دواتر دكتۆر خەتاب شێخانی، نوێنەری وەزارەت باسی لە گرنگی بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان كرد، پاشانیش دكتۆر پۆڵا خانەقا، تیشكی خستەسەر گرنگی و هەنگاوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەو مەبەستە و گەنگەشەی پرۆژەكەش لەلایەن بەرێزیان و ئامادەبوانەوە كرا.

پاشانیش  مامۆستا بريار تيشكى خسته سه ر دروستكرنى بورديك كه له لايه ن KISSR ئاماده كرابوو بۆ به رده وامى به نێوده ڵه تى كردنى زانكوكان دواى ته واو بوونى ئه م پروژه يه، هەروەها دكتۆر نەوزاد باسی لە دامەزراندنی داتابەسێك كرد بۆ هەموو زانكۆكان.

لە زانكۆی هەڵەبجە، دكتۆر بەرزان هادی باسی لە نەخشە رێگایەك كرد بۆ سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسس لە زانكۆكاندا، دواتریش مامۆستا ئاریان عەلی، باسی دانانی پلانێك بۆ ستراتیژی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكان كرد.

لەکۆتایشدا دكتۆرە مهاباد سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی هەمووانی کردو کۆتایی بە سمپۆزیۆمەکە هێنا.

 

 

Sharing is caring!