رەنگدانەوەی كارەساتی هەڵەبجە لە دیوانی دەربەندی پەپوولەی شێركۆ بێكەس دا

21ی 5ی 2020

كۆلیژی پەروەردەی شارەزووری ۆركشۆپ بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر دیوانی دەربەندی پەپوولەی شێركۆ بێكەس ئەنجام دەدات.

رۆژی چوارشەممە كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور ۆركشۆپێك بۆ مامۆستا دیلان سەلام حەمەفەرەج و نالی ئەدهەم غەریب ئەنجام دەدات.

سیمیناری یەكەم بۆ مامۆستا دیلان بەناونیشانی رەنگدانەوەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، لە دیوانی دەربەندی پەپولەی شێرکۆ بێکەسدا، پاشان سیمیناری دووەم بۆ مامۆستا نالی ئەدهەم بەناونیشان (ڕوانگەی شێرکۆ بێکەس بۆ جینۆساید، لە دیوانی “خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێک”دا).

پاشان مامۆستایانی ئامادەبووی وۆرکشۆپەکە سەرنج و تێبینیی و پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی ئەندامانی بەشداربوو کرد.

Sharing is caring!