فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

٢٠ ی ٥ ی ٢٠٢٠

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن و لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازیان لێكرا.

ئەمرۆ  دكتۆرە جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وەفدی یاوەری  سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجەوە پیشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكی دۆستانەدا كە بە ئامادەبوونی د. مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، باسیان لە كێشە و گرفتەكانی زانكۆی هەڵەبجە كرد، هەروەها ئەو كێشەنەیان خستووەتە روو كە بوونەتە بەربەرست لەبەردەم گەشەكردنی زانستی زانكۆكەدا.

پاشان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆوە بەوورد تیشكیان خستە سەر كێشە زانستی و ئەكادیمیەكانی زانكۆی هەڵەبجە، داواكار و پشتیوانی هەموولاكیان بەگرنگ و پێویست زانی بۆ ئاستی گەشەكردن و پێشكەوتنی زانكۆی هەڵەبجە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەبوونی خۆی دەربڕی بۆ هەموو پشتیوانیكردنێكی زانكۆی هەڵەبجە، لەكۆتایی لۆگۆی زانكۆی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەوە پێشكەش بە سەرۆكی فراكیسۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كرا.

 

Sharing is caring!