كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان سەردانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن

19 ی 5 ی 2020

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی زانكۆكانی سلێمانی سەردانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەیان كردوو، بەمەبەستی پیرۆزبایی و گەنگەشەكردنی پرۆسەی خوێندن لەدوای كۆرۆنا.

ئەمرۆ نوێنەری  كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی زانكۆكانی سلێمانی، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەیان كردو لەلایەن د.مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەوە، دكتۆر سوركێو سەلاح راگری كۆلیژی زانست پێشوازیان لێكرا.

لەو سەردانەدا باس لە دەسپێكردنەوەی دەوامی رەسمی دوای نەخۆشی كۆرۆنا كرا و پاشانیش چەپكەگوڵی پیرۆزبایی لەلایەن جوتیار مەحمود عەزیز پێشكەش سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە كرا.

Sharing is caring!