” ئەگەر دۆخی تەندروستی ئاسایی بێتەوە دەوامی زانكۆكان دەست پێدەكاتەوە”

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردووەتەوە، ئەگەر رەوشی تەندروستی ئاسایی بێتەوە ئەوا دەوامی ناو كەمپەس دەست پێدەكاتەوە.

ئەمرۆ لە لە پەیجی فەرمی خۆی دكتۆر ئارام محەمەد قادر  رونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە  بە باش بونى دۆخی تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە

هەروەها ئەوەشی باسكردووە كە ” ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.”

(د. ئارام محمد قادر) ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.

Sharing is caring!