بەڕێوەبەری سەنتەری زمان لە زانکۆی هەڵەبجە بەشداری خولی “Academic Enhancement programme” ئەکادیمی نێودەوڵەتی دەکات لەوڵاتی بەریتانیا

بەڕێوەبەری سەنتەری زمان لەزانکۆی هەڵەبجە بەشداری خولێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی دەکات لەوڵاتی بەریتانیا .
بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆلێجی waltham Internation college London.UK د.نیان کامل غفور بەڕێوەبەری سەنتەری زمان لەزانکۆی هەڵەبجە بەیاوەری بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان بەشداری خولێکی ئەکادیمی دەکات .
خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە بەرواری 1ی 2ی 2020 تــا 8ی 2ی 2020.
بەڕێوەبەری سەنتەری زمان بە سایتی زانکۆی هەڵەبجەی ڕاگەیاند ، کە ئامانج لە بەشداری کردنمان لەم خولە بۆ بەرەو پێشبردنی شێوازی وانە وتنەوە و پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی سەنتەرەکانی زمانە لە زانکۆ حکومیەکان ، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە بەشدار بون لەم خولە بۆ مەبەستی پەیڕەو کردنی خوێندنی تەکنیکی و شێوازی وانە وتنەوەی سەردەمیانە لە سەنتەرەکانی زمان بۆ ئەوەی فێر خوازان زیاتر سود مەند ببن ، وە ڕاشیگەیاند لە ئێستادا خواستێکی زۆر هەیە لە سەر زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمان  بەتایبەتی خوازیارانی نازناوی زانستی و ئەوانەی دەیانەوێت خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا) بخوێنن لە زانکۆ کانی هەرێمی کوردستاندا.

 

Sharing is caring!