زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە د.چۆمان هەردی دەکات لە زانكۆی ئەمریكی

4ی 2ی 2020 سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە :
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لەسەرۆکی جێندەری گەشەپێدان لەزانکۆی ئەمریکی دەکات .
د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و د. هەتاو حمەصالح سەرۆکی سەنتەری یەكسانی جێندەری لەزانکۆی هەڵەبجە ، پێشوازیانکرد لە دكتۆرە. چۆمان هەردی سەرۆکی سەنتەری جێندەری گەشەپێدان لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و گوڵستان محمد صالح بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەهەڵەبجە و شاندێکی یاوەریان ، مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی كردن بوو لەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ، و هەروەها کاری هاوبەشی و پێکەوەیی سەنتەرەکانی جێندەر و بەرەو پێش بردنی کارەکانیان .
لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای زانکۆی هەڵەبجە وتی”خۆشحاڵم کە خانمێک سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیە جێی دەستخۆشیە لەوماوە کەمەی بە پارێزگابونی شاری هەڵەبجەدا خانمان کاری جیاواز بەڕێوەدەبەن لەپۆستە ئەكادیمی و  ئیداریەکاندا ، هەروەها وتی هیوای سەرکەوتن بۆ زانکۆی هەڵەبجە دەخوازم ، هیوادارم لەساڵانی داهاتودا ئاستی پێشکەوتنی زانکۆ زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات بە وەی کە سەرچاوەی نوێ و تازە بهێنرێتە کتێبخانەکان بۆ خوێندکاران و پشتگیری زۆرتر و زیاتری خوێندکارانیش بکرێت کە بەڵگەی زانستی نوێ بسەلمێنن و نوێ گەری ئەنجام بدەن ” .

Sharing is caring!