زانكۆی هەڵەبجە پرۆتۆكۆڵێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی گەرمیان ئیمزا دەكات

١٠ی ٣ی ٢٠٢٠

زانكۆی هەڵەبجە بەمەبەستی كاری هاوبەشی زانستی زیاتر لەگەڵ زانكۆی گەرمیاندا پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتنیان واژۆ كرد.

ئەمرۆ بەرێز د.مهاباد كامل عبدالله، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە سەردانی زانكۆی گەرمیان كرد، پیرۆزباییان لە سەرۆكی نوێ زانكۆی گەرمیان كرد، پاشانیش پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتن لەنێوان سەرۆك زانكۆی هەردوولادا واژۆكرا.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەیاوەری دكتۆر رەنجدەر محەمەد عەزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران، د. ئەحمەد میرە، راگری كۆلیجی پەروەردەی شارەزوور سەردانی زانكۆی گەرمیانیان كرد، پاشان یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن لەنێوان د. مهاباد كامل عبدالله، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و د. فەرهاد قادر سەرۆكی نوێ زانكۆی گەرمیان واژۆكرا.

د.مهابات كامل عبدالله، سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیانی کرد و ڕایگەیاند ” گەرمیان و ھەڵەبجە دووناوی ھاوتایی یەکن لە قوربانی دان و دەبێت خزمەتکردنیان بە ئەرکی سەرشانی خۆمان بزانین.”

 

د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆ گەرمیان پاڵپشتی و ھاوکاری زانکۆكەیانی دەربڕی بۆ زانکۆی ھەڵەبجەو ڕایگەیاند ” راستەئێمە وەکو زانکۆی گەرمیان گرفتی کەمی ستافی ئەکادیمیمان ھەیە، بەلام لەھەمان کاتدا توانایی ئەوەمان ھەیە کە ھاوکار و پاڵپشتی ئێوەبین لە رووی ئاڵوگۆری ستاف ئەگەر بە ژمارەیەکی کەمیش بێت بەپێی ئەو پسپۆڕیانەی کە پێویستن بۆ ھەردوو زانکۆ”.

Sharing is caring!