بەشی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە ۆركشۆپێك ئەنجام دەدات

بەشی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆركشۆپێكی بەناونیشانی كاریگەری راگەیاندن لەسەر زیادبوونی مادە هۆشبەرەكان.

رۆژی 2020/4/13 لە هۆڵی مستەفا زەڵمی، بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هاوکاری رێکخراوی NLP بۆ راهێنانی مرۆیی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەژێرناونیشانی (کاریگەری راگەیاندن لەسەر زیادبوونی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان).

لەو ۆركشۆپەدا هەریەك لە بەرێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عومەر ئەحمەد رەمەزان مامۆستای بەشی راگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە، دکتۆر ئەفرام موحەمەد، پسپۆری نەخۆشیە دەرونییەکان، هەروەها  هاوکار رەفیق، راهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی تێدا بەشدار دەبن.

 

Sharing is caring!