زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە زانكۆی سلێمانی دەكات

بەرواری 21 / 1 /2020 زانكۆی هەڵەبجە
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد .
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازیان كرد لە د. ڕەزا حسن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی .
لە سەردانەكەیاندا چەپكەگوڵی پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە كرد بە بۆنەی دەست بەكاربونیان وەك سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ،لە سەردانێكی دۆستانەیاندا زانكۆی سلێمانی هەموو هاوكاری و پشتیوانیەكی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ زانكۆی هەڵەبجە و پێكەوە كاركردن لەگەڵ زانكۆی هەڵەبجە لە بەرەوپێش چون و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆی هەڵەبجە تەوەری گرنگی سەردانەكەیان بوو .
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە زۆر سوپاسی زانكۆی سلێمانی كرد و بە زانكۆی دایك ناوی بردن كە هەمیشە پێشەنگ بوون لە بەرەوپێش چونی زانكۆی هەڵەبجە ، سەرۆكی زانكۆ ئەوەی بۆ ئامادەبووان ڕونكردەوە كە ئێمە لە ئێستادا كار بۆ چارەسەری كێشەوگرفتەكان دەكەین كە خۆی لە كەمی ستافی ئەكادیمی و زانستی ئەبینێتەوە ، وە ئەو هۆكار و ئاستەنگانەمان دەستنیشان كردوە كە پێویستە كاری بۆ بكەین ، داوای لە زانكۆی سلێمانی كرد كە كاری هاوبەش و  پێكەوەیی بكەن لە ئەنجامدانی كۆنفرانس و هاوكاریكردنی مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكانیان لە گۆڤاری زانكۆی سلیمانی .
زانكۆی سلێمانیش لای خۆیانەوە بەڵێنیاندا كە هاوكار و پشتیوانی زانكۆی هەڵەبجە بكەن ، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد كە هەردوولا پێویستمان بەیەكتری ئەبێت بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش ، وە زۆر سوپاسی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد لە و پێشوازییەگەرم وگوڕەی لەبەڕێزیان كرا .

لە ( هیرۆ محمد ) ە وە

 

Sharing is caring!