زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لەڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق دەكات .

2020/1/20 سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە .

بەڕێز (كوردستان سێوكانی) ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق هاوڕێ لەگەل هاوسەری سەردانی زانكۆی هەڵەبجە یان كرد.

وەفدی میوان لەلایەن د .مهاباد كامیل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژی زانست بەگەرمی پێشوازی كران ، لەدیدارێكی دۆستانەدا كە بەمەستی پیرۆز بایی لە سەرۆكی زانكۆ  سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كردبوو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەردانەكەیان و ئامادەیی هەموو پشتیوانی هاوكارییەكی خۆیان بۆ زانكۆ دەربڕی .
سەرۆكی زانكۆش لای خۆیەوە  سوپاسی كردن بۆ بەسەركردنەوەی زانكۆ و ڕێكخستی ئەم دیدارە و لەكۆتاییدا سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێزیان .

 

Sharing is caring!