بەڕێوەبەري سەنتەري جێندەرناسي زانكۆي ھەڵەبجە بەشداری لە سيميناري خوێندنی جێندەر لە زانکۆكاني کوردستان دەكات

بەڕێوەبەري سەنتەري جێندەرناسي زانكۆي ھەڵەبجە د. ھەتاو حەمەساڵح بەشداري لە سيميناري خوێندنی جێندەر لە زانکۆكاني کوردستان دەكات .
ڕۆژي دووشەممە ڕێکەوتى (٢/١٢/٢٠١٩) لەهۆڵى ڤیدیۆ كۆنفرانس لە وەزارەتي خوێندنى باڵا بەسەرپەرشتي د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە بەشداری ھەريەكە لە نوێنەرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى لیژنەى داکۆکى کردن لەمافى ژنان لە پەرلەمان و ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەری سێنتەرەکانى جێندەرناسى لەزانکۆکانى کوردستان ، بە ناونیشانی خوێندني جێندەر لە زانكۆكانی كوردستان بەرێوەچوو .
سیمینارەكە تایبەت بوو بە پرۆگرامی خوێندن ی بابەتی جێندەر لە زانكۆكانی كوردستان ، لەنجە دزەیی سەرۆكی لیژنەی داكۆكی كردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی كوردستان وتاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی خوێندەوە .
لەمیانی پێشكەشكردنی  سیمینارێکدا  د. نەزەند بەگیخانى راوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى خوێندنى باڵا و جێندەرـى پێشكەشكرا ، تيايدا ئاماژەى بە گرنگى خوێندنى جێندەر لەناوەندەکانى خوێندندا کردو چەمکى جێندەرى لەڕووى بنیادى کۆمەڵایەتى بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.

 

Sharing is caring!