ناوی یەکەمەکانی یەکەم ڕۆژی چالاکی خوێندکاری ساڵ دیاری دەکرێت

خوێندکاری ساڵ ڕۆژی یەکەم ڕێکخراوی کۆبیر بازنەی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی زانستی بە ناوی (خوێندکاری ساڵ) بە سیستمێکی کۆمپیتەری کە لە لایەن ئەندامێکی ڕێکخراوەکەمان دروست کراوە تایبەت بە چالاکیەکە کا تێیدا خوێندکار ئاستی زانستی تاقی دەکرێتەوەو چالاکیەکە بە دوو ئاست دەبێت

سێ یەکەمی هەر ڕۆژێک لە ئاستی یەکەم کە سێ ڕۆژە سەردەکەون بۆ ئاستی دووەم و دواتر یەکەم و دووەم و سێیەم دیاری دەکرێت کە خەڵاتەکانیان مۆبایلێکی زیرەکە کە لەلایەن نووسینگەی بەڕێز (قوباد تاڵەبانیەوە) دابین کراوە.

ناوی یەکەمەکانی ڕۆژی یەکەم :

۱_محمد فریق تۆفیق(بەشی عربی ق. چوارەم)

۲_هیجران عبدللە محمد(بەشی کۆمەڵایەتی ق. سێیەم)

۳_شیماء ئەنوەر حمەامین(بەشی فیزیا ق.سێیەم)

بازنەی زانکۆی هەڵەبجەی ڕێکخراوی کۆبیر

 

 

 

 

 

 

 

Sharing is caring!