هەوڵەکان بۆ کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لەزانکۆی هەڵەبجە بەردەوامە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱شەممەڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/۱ زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیانکرد لە بەرێز پ .ی . د ئامانج عبدللەسعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا

پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و د.ڕەنجدەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگری کۆلێجی زانست زۆر بەگەرمی پێشوازیانکرد لە هەریەکە لە بەڕێزان پ .ی. د. ئامانج عبدالله سعيد نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کاروباری زانستی و بەڕێز د. تایەر هەورامی د. عبد الفتاح هەورامی شاندێکی یاوەریان، لەدانیشتنێکی دۆستانەدا زۆر بەوردی باس لەو ڕێو شوێنانە کرا کەدەبێت بگیرێنەبەر بۆ کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لەزانکۆی هەڵەبجە و ئەو میکانیزم و پرەنسیپانەی کە پێوستن بۆ کردنەوەی کۆلێجی ناوبراو .

لەوتەیەکی دا وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی کە زۆرخۆشحاڵین بەکردنەوەی ئەم بەشە نوێیە و بەتەواوی پشتگیری لەکردنەوەی دەکەین و ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاریەکین چونکە شاری هەڵەبجە پێویستەکی زۆری بەم بەشە هەیە چونکە لە ئێستادا نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیايی کراوەتەوە و دەتوانرێت لە ڕێگەی کردنەوەی ئەم بەشەوە ڕێگە خۆش بکرێت بۆ کردنەوەی بەشی کیمیاو بەشەکانی تریش، وەئاماژەی بەوەدا شوێنی هەڵکەوتەی جوگرافی شاری هەڵەبجەش دڵخۆشکەرە بەوەی که ئەگەر ستافی تەواوی نەبێت لەشاری سلێمانیەوەستافی بۆ دابنرێت تاستافی خۆی ئامادەدەبێت .

هەرلەدانیشتنەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی بەشێوەیەکی سەردەمیانە و مۆدێرن خەمی لەپێشینەی هەموومان دەبێت بەهەمو وەزارەتەکانەوە وە هەریەکە بەگوێرەی پێویستی و بەدەمەوەهاتنیان بۆ کردنەوەی ئەم بەشە نوێێە .

Sharing is caring!