کلیلی تەمەنی د. محمد ئەمین هەورامانی دەبەخشرێتە زانکۆی هەڵەبجە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆیەک شەممە ڕێکەوتی ١/ ١٢ /٢٠١٩ بە ئامادەبونی  بەرێز پ .ی .د. ئامانج عبدللە سعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و بەرێز ئەیوب رۆستەم نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و  یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ  و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و  خێزان و بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای گەورە د. محمد ئەمین هەورامانی و نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە و  چەند کەسایەتیەکی ناوچەی هەورامان و سەرجەم نوێنەرانی حزبی و حکومی لە ناحیەی بیارە مەراسیمێکی بەرزو شایستە بۆ ساڵیادی کۆچی مامۆستای گەورە د.محمد ئەمین هەورامانی بەڕێوەچوو ، لەمەراسیمەکەدا سەرەتا چەند خولەکێک هەمووان بە بێ دەنگی وەستان.

پاشان ووتاری سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ خوێنرایەوە ، دواتر ووتاری نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا  لەلایەن پ .ی .د. ئامانج عبدللە سعید خوێنرایەوە ، هەر لەمەراسیمەکەدا ووتاری نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و پارێزەری د. محمد ئەمین هەورامانی خوێندرایەوە ، لەکۆتاییدا ووتاری بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو لەلایەن بەڕێز کاک ناصح هەورامی خوێنرایەوە.
پاش کۆتایی هاتن بە مەراسیمەکە سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری کۆچکردوو د. محمد ئەمین هەورامانی و ماڵەکەی بەڕێزیان کرا کە وەک دیاریەک پێشکەش بە زانکۆی هەڵەبجەی کردبوو لە ماوەی ڕابردوودا .

خوالێخۆش بوو هەر لەماڵەکەیدا بەخاک سپێردراوە ئامادەبووان سەردانی ئارامگای خوالێخۆشبوویان کردوو فاتیحە خوێنرا بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی د. محمد ئەمین هەورامانی.

 

Sharing is caring!