بەشی بارزگانی نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە پۆرتاڵی نوێ بەکاردەهێنێت

بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی یەکەم بەشی سەر ئاستی زانکۆی هەڵەبجەیە کە بۆ یەکەم جار پۆرتاڵی نوێی زانکۆی بەکارهێناو لەو ڕێگایەوە سەرجەم زانیاری و پێداویستیەکانی خوێندنی زانکۆی دەگات بە دەستیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی پێشخستنی توانای خوێندکاران لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە خوێندندا.
شایانی باسە بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2019_2020 یەکەم ساڵی خوێندن تێیدا ڕاگەیەندرا و بۆ هەمان ساڵی خوێندن خوێندکاری وەرگرت بە هۆی چالاکی بەشەکەوە و بەکارهێنانی خوێندنی سیستەمی بۆلۆنیا وا دەکات ئەم بەشە چالاکتر و خێراتر بگونجێت لەگەڵ تەکنەلۆجیا و سیستەمی نوێی خوێندن، بە کارهێنانی ئەم پۆرتاڵە لە لایەن خوێندکارانەوە گەورەترین سوودی دەبێت بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکار و هەروەها بەرز کردنەوەی ڕانکینی وێبسایتی زانکۆ.

بۆ چوونە ناو پۆرتاڵی نوێی زانکۆ دەتوانن لەم لینکەوە سەردانی بکەن     http://e-school.uoh.edu.iq

 

Sharing is caring!