روونکردنەوەیەك لە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە

سەبارەت بە ڕوودانی کەیسێکی نەخوازراو لە بەشی (یاسا)ی زانکۆمان لە نێوان دوو مامۆستای بەشی ناوبراودا. لە پێناو بە لاڕێدا نەبردنی رووداوەکەو دروست نەبوونی چەواشەکاری میدیایی و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی تایبەتی. ئەنجوومەنی زانکۆی هەڵەبجە هەڵوێست و مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەیسەدا لە چەند خاڵێکدا ،ڕووندەکاتەوە؛
یەکەم: ئەنجومەنی زانکۆمان خۆی بە پارێزەری یاسا و هەروەها بە لێپرسراو دەزانێت بەرامبەر مافی کەسی و یاسایی هەموو مامۆستایانی زانکۆ.
دووەم: دوای ڕوودانی ڕووداوەکە راستەوخۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆمان لەگەڵ بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەیوەندی کردووە، جەنابی وەزیریش ئەنجومەنی زانکۆمانی راسپاردووە بە پێی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا بە زووترین کات بکرێت.
سێهەم : ئەنجومەنی زانکۆ لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە پێکهێناوە و بە پێ ی یاسای ڕێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکات و کەسی بەرپرس لە کەیسەکە راستەوخۆ رووبەڕووی یاسایی دەبێتەوە.
چوارەم: دەزگاکانی پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر ی لێکۆڵینەوە دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەی جدی لە کەیسەکەو کەسی تێوەگلاو لە ڕووداوەکە ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.
هەربۆیە هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک بوارنادەین کە هیچ کەسێک شکۆی مامۆستایانی زانکۆ و زانکۆ بشکێنێت و بۆ ئەمەش هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەڕو مامۆستایانی زانکۆ دڵنیا دەکەینەوە کە بەتوندی بەرگری لە مافی مامۆستایان دەکەین و مافی هەمووان دەپارێزین.

 

 

Sharing is caring!