زانکۆی هەڵەبجە تاوتوێی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی دەکات

ئەمڕۆ۳شەممە رێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ پ۰ی۰د مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و د.سورکێو صلاح ڕاگری کۆلێجی زانست و د۰ نیان کامل بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ،کەپێکهاتبوون لەبەرێزان د.کارزان احمد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و د.محمد کریم و د۰محمد سبحان د ۰زاناباقی د۰ ڕافع حبیب  .
وەفدی میوان لەدیدارێکی دۆستانەدا تاوتوێی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکیان کرد لە ناو زانکۆی هەڵەبجەدا کە لە ئێستادا ستافی ئەکادیمی بەتوانا هەیە لەناو بەڕێوەبەرایەتی تەندروسیدا کەدەتوانرێت بکرێتە هەنگاوی یەکەم بۆکردنەوەی ئەم کۆلێجەو پاشان بوونی چەندین نەخۆشخانەی تایبەتمەند لە گشت بوارەكاندا کەدەتوانرێت سودی لێ ببینرێت لەڕووی مەیدانی و کردارییەوە   .
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باسیان لەوەكرد كە پێویستە زانکۆو بەرپرسانی هەڵەبجە کاری بەپەلەبکەن بۆ خێراتر کردنەوەی ئەم کۆلێجە چونکە لە ئێستادا هەڵەبجە تاکە پارێزگایە کە لە ناو زانکۆكەیدا کۆلێجی پزیشکی بوونی نیە ،لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی بۆکردنەوەی  كۆلیجی ناوبراو و بەڵێنی پێدان لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەم داواکارییە بگەیەنێتە وەزیری خوێندنی باڵا كە بوونی ئەم کۆلێجەی بە پێویستیەکی گرنگ زانی بۆ هەڵەبجە لەبەرامبەردا وەفدی تەندروستی ڕایانگەیاند : گرنگی ئەم کۆلێجە نەک تەنها بۆزانکۆیە بەڵکو کەرتی تەندروستی بەرەوپێشچونێکی باش بەخۆیەوە دەبینێت و سەرجەم پزیشکانی شارەكە دەتوانن هاوکاری ئەم کولێجە بن و دەتوانن خزمەتی باشتر پێشکەشی خەڵکی هەڵەبجە بکەن .
هاوکات سەرۆکی زانکۆ ووتی ” کردنەوەی ئەم کۆلێژە هاوکارمان ئەبێت بۆکرنەوەی چەندین سەنتەرو دەزگای توێژینەوە ی کشتوکاڵی کەگرنگیەکی گەورەی دەبێت بۆ ئەم دەڤەرە” لەکۆتای دیدارەکەدا وەفدی میوان سوپاس سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆئەم دیدارە و ئومێدی زوو جێ بەجێ بوونی ناوەڕۆکی سەردانەکەیان خواست لەزانکوی هەڵەبجە .

 

 

Sharing is caring!