ڕۆژی ۲شەممەڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ بەشێک لەمامۆستایانی هەردووو کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانكۆی سلێمانی/ سەیدسادق سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد.
لەلایەن پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ڕەنجدەرمحمد عزیز یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و ئاریان علی حامد بەرپرسی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەخێر هاتن کران و سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەکردن ،كە مەبەستی سەردانەکەی وەفدی ناوبراو پیرۆزبایی کردن بوو لەسەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرێی سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری خوێندکاران ،وەهیوای سەرکەوتن و کاری نوێی و زۆرتریان بۆ خواستن لەكارەكەیاندا.







