ڕۆژی ۱شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۷ نوێنەری گروپی خوێنکاران و نوێنەری گشتی خوێندکاران سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کردو لەلایەن پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیان لێکراو پاش یپرۆزبایی كردنیان، سەرۆكی زانكۆ بەخۆشحاڵیەوە گوێێ بۆ داواکاری و کەموو کوڕیەکانیان گرت وبەڵێنی پێدان بەپێی ڕێنمای ویاسا چارەسەری کێشەکانیان بکات. سەرۆکی زانکۆ داوای لەخوێندکاران کردکە موڵکەکانی زانکۆ بەماڵی خۆیان بزانن حورمەتی شوێنەگشتیەکانتان بگرن .



