سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی ٢٠١٩/١١/١٤بە ئامادەبوونی پ.ی.مهاباد كامل عبدالله سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری ودارایی و ڕاگری كۆلێجەكانی زانكۆی هەڵەبجە و مامۆستایان و خوێندكاران لەلایەن فیدراسیۆنی هاوكاران بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی هەڵەبجە پانێڵێك لەژێر ناونیشانی(كاریگەرییەكانی میدیاو سۆشیال میدیا لەسەر توێژەكانی كۆمەڵگە)ئەنجام درا . سەرەتا بەڕێز د.ایدریس کاریتانی سەرۆکی فراکسێۆنی هاوکاران وتارێکی خوێندەوەو دواتر وتاری پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ خوێنرایەوە پاشان پانێڵەكە لەلایەن د.هەتاو حمەصاڵح بەڕێوە چوو بە بەشداری هەریەكە لەبەڕێزان:
ـ پ.د. خالدمحمدصالح بەبابەتی شوناسی گەنج لەژێر سایەیی میدیاو سۆشیال میدیا مامۆستای زانکۆی سلێمانی لەبەر چەند هۆکارێک نەتوانی ئامادە بێت .
ـ پ.ی.د.نەزاکەت حسێن بەناونیشانی : بێدارکردنەوەی تاک لەنوێترین کاریگەریەکانی میدیای هاوچەرخ / پانێڵیست لە پانێڵەکەیدا باسی لە توندوتیژی میدیایی کردو ئەو داتاو ئامارانەی خستە ڕوو که لەسەر توندوتیژی کراون و زیاتر توندوتیژیەکان بەرامبەر ژنان و گەنجان ئەنجام دراوە.
وە باسی لە جۆرەکانی توندوتیژی کرد وەکاریگەرییەکانی ئەو جۆرە توندوتیژیانەی خستەڕوو کە لە تێکچوونێکی دەروونیەوە دروست دەبێت تائەگاتە ڕادەی خۆکوشتن.
– رائد بەرزان عوسمان / بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە ناونیشانی : داتایەک لەسەر گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی میدیاو سۆشیال میدیا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە / پانێڵیست لە پانێڵەکەیدا باسی ڕۆڵی یاسای کرد لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە میدیاو سۆشیاڵ میدیا بەشێوازێکی نادروست بەکاردێنن و تیایدا یاسای ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠٠٨ ی ڕوونکردەوە کە ئێستا لەدادگاکان کاری پێ دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی توندوتیژیان بەرامبەر ئەکرێت ، وە سەرجەم ئەو داتاو سکاڵایانەی خستەڕوو کەلە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون .
پاشان باسی لە هۆشیاری تاک کرد لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە کە خۆشبەختانە کۆمەڵگەیەکی هۆشیارەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەش کاریان کردووە بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی بە بەشداری کردنمان لە کۆڕو کۆبوونەوەکان ئەنجامدانی سیمینار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ ئەرێنی بەکاربێنین نەک بۆ توندوتیژی.
دواتر بوار بە بەشداربووان درا بۆ ئەوەی بە پرسیارو سەرنجەکانیان بەشداری بکەن.


















