بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی چەرمۆ سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱٤ پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی چەرمۆ کەبەمەبەستی پیرۆزبای سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کردبوو ، لە دانیشتێکی دۆستانەدا هەردوولاباسیان لەدۆخی زانکۆ و خوێندکاران و ئەویاساو ڕێنماییانە کرد کە تایبەتن بە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران. پاشان وەفدی میوان دیاری خۆیان پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کردو هیوای سەرکەوتن و کاری باشیان بۆ خواست.



ئەمڕو۲شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۱ د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە وەفدێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان کەپێکهاتبوو لە ،بەڕێزان مختاراحمد بەرپرسی لقی زانکۆو پەیمانگاکان و مامۆستا ایوب طاهر و محمد حسن کارگێڕانی لق ،وەەفدی میوان لەدیدارێکدا پیروزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ کرد بەبونەی دەست بەکاربوونی لەم پۆستەدا و هیوای بەردەوامی و بەرەو پێشچونیان بو خواست لەکارەکەیدا لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کردن و سوپاس دەسخوشی لێ کرد ن و ڕۆڵیانی وەک ڕێکخراوێکی قوتابیان بەگرنگ وەصف کرد.




