كونسوڵی گشتی فەرەنسا سەردانی زانكۆی ھەڵەبجە دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۰ بەڕێز/ئۆلیڤێ دیکۆتێنێز کونسوڵی گشتی فەرەنسا بەیاوەری نوخشە ناسیح قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کردو لەلان پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و پ.ی.د ادریس کریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ڕاگری کۆلێژی زانست و بەرپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە زۆر بەگەرمی بەخێر هاتن کران.
لەدانیشتنەکەیاندا بەڕێز کونسوڵی فەرەنسا بەڵێنی هاوکاری و پەیوەندی لەنێوان هەردوولادا دوپاتکردەوە لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا هەروەک هەردوولا ئومێدی کاری زیاتریان خواست لەیەکتری و بەڵێنیان دا کە لەداهاتودا کاری زیاتر بکرێت بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە ئەمەش بەئەنجامدانی پەیوەندی کلتوری و زانستی لەزانکۆکانی فەرەنسادا لەکۆتایدا سەرۆکی زانکۆ ئومێدی خواست کە لەداهاتودا پەیوەندیەکانیان پتەوتر بکەن و کۆتا سەردانیان نەبێت، وە بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجەی پێشکەش بەکونسوڵی فەرەنسا کرد.

 

 

Sharing is caring!