پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱۱/٦ ،بەڕێز (پ.ی.د مهاباد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی مەیدانی یەکێک لەبەشە ناوخۆییەکانی کوڕانی زانکۆمانیان کرد، لەلایەن سەرپەرشتیارو فەرمانبەرانی بەشە ناوخۆییەکەوە پێشوازیان لێکرا.
لەسەرەتادا لەگەڵ سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان کۆبوویەوەو بەووردی قسە لەسەر کێشەو گرفتەکان کراو میکانیزمی چارەسەرکردنەکانیان تاوتوێکرا. سەرۆکی زانکۆ دڵنیایی دا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گرفتەکان چارەسەریش نەکرێن کەم دەکرێنەوە چونکە هەندێک لە گرفتەکان لە دەسەڵاتی زانکۆماندا نیە بەلام لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ناوەستین. لە دانیشتن لەگەڵ هەندێک لە خوێندکاران سەرۆکی زانکۆ ووتی (ئێوە کوڕی ئەمرۆی ئێمەو ئایندەی وولاتن بۆیە کەڵک لە ئەزموونی ژیانکردن لە زانکۆ وەربگرن بۆ خۆپێگەیاندن و بە چاوی بەرپرسیارانە سەیری هەرشتێک بکەن پەیوەندی بە زانکۆکەیانەوە هەبێت وەک ماڵی خۆیان بیپارێزن تا خزمەتی نەوەکانی داهاتوو بکات کە وەک ئەوانن).
سەردانە مەیدانییەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی بەردەوامی سەرۆکی زانکۆ یە بۆ ئاگاداربوون لە گرفت و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانی زانکۆ و لە داهاتوودا سەردانی بەشەناوخۆییەکانی تر دەکات.


